2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
داواكاری گشتیی كۆریای باشوور داوای 10 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی پێشوو دەكات
پەیام
داواكاری گشتیی كۆریای باشوور داوا دەكات، سەرۆكی پێشووی وڵاتەكە سزاى 10 ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.
داواكاری گشتی لە سیئۆل ڕایگەیاندووە، پێویستە یۆن سووك یۆل، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور 10 ساڵ زیندانی بكرێت بەهۆی ئەوەی كە بەربەستی بۆ دادپەروەری دروستكردووە و هەوڵی داوە حوكمی عورفی و باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕابگەیەنێت.
میدیاكانی كۆریای باشوور ئاماژەیان بەوە داوە، بەهۆی ئەوەی پێشتریش بەبڕیاری دادگا، سەرۆكی پێشوو لەسەر كار لادراوە و دەستگیریش كراوە، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت دادگای سیئۆل بڕیاری زیندانییەكەشی لە مانگی داهاتوودا بۆ دەر بكات.
مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، یۆن سووك یۆل بۆ یەكەم جار لە 40 ساڵی ڕابردوودا بۆ ماوەیەك حوكمی مەدەنیی لە كۆریای باشوور هەڵپەسارد و هەوڵی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دا، ئەمەش ناڕەزایی بەرفراوانی لێ كەوتەوە و پەرلەمانی وڵاتەكە لەسەر كار لایان برد.
دواتریش لە مانگی چواری ئەمساڵدا دادگای دەستووریی كۆریای باشوور تۆمەتی گەورەی ئاژاوەگێڕی و یاخیبوونی ڕووبەڕوو كردەوە، كە ئەگەر لەسەری بسەلمێنرێت سزاكەی تا لەسێدارەدان دەڕوات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە