2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزی ئێران: داوامان لێ بكرێت سیستمی سیاسیی عێراق لە ڕووخان دەپارێزین
پەیام
باڵیۆزی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر داوایان لێ بكرێت ئەوا تاران ئامادەیە سیستمی سیاسیی عێراق بپارێزێت و نەهێڵێت بڕوخێت.
لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە: تاران لەتەنیشت سەقامگیریی سیاسیی عێراقەوە دەوەستێت و پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ هێز و حزبە جیاوازەكان هەیە، هەڵبژاردنی ئەمساڵیش ئاستی هۆشیاریی گەلی عێراقی دەرخست.
ئال سادق دەڵێت: ئێران ڕێز دەگرێت لە داواكاریی حكومەتی عێراق لەبارەی ئەوەی چەك تەنیالە دەستی دەوڵەتدا بێت بە مەرجێك مافی گرووپەكانی بەرەنگاری و مقاوەمە لەبەرچاو بگیرێت.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، ناوهێنانی گرووپە عێراقییەكان بەبریكار و نوێنەری ئێران وەك سوكایەتییە بەو گرووپانە چونكە پشتیوانیی تاران لەو ماوەیەی كە شەڕی داعش هەبوو مانای ئەوە نییە ئەو گرووپەكان بە نوێنەرایەتیی تاران كار دەكەن، ڕاشیگەیاندووە: گرووپەكانی بەرەنگاری بڕیارەكانی بە تەواوی و سەربەخۆیی لای خۆیانە.
لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە، باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاندووە، هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لە ماوەی شەڕی 12ی ڕۆژەدا شەرەفمەندانە و جێی ڕێز بوو. ڕاشیگەیاندووە: عێراق لە كاری لەپێشینەی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندایە، هەروەها ئەگەر حكومەتی عێراق داوا بكات، ئەوا ئێران ئامادەیە پارێزگاری لە سیستمی سیاسیی عێراق بكات و ڕێگە نەدات بڕوخێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە