2 کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

ئەردەن ژمارەیەك قاچاخچیی چەك و ماددەی هۆشبەری لە سووریا بۆردومان كرد

پەیام 

سوپای ئەردەن زنجیرەیەك بۆردومانی لە سەر پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا ئەنجام دا و ڕایگەیاند، چەند پێگەیەكی بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەكانی بە ئامانج گرتووە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ شەو هێزی ئاسمانیی ئەردەن زنجیرەیەك بۆردومانی بۆ سەر كێڵگە و گوندەكانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای سوەیدائـ لە باشووری سووریا ئەنجام داوە، ئەو ناوچانەش ناسراون بە چالاكیی تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر و چەك بە ئاڕاستەی سنوورەكانی ئەردەن.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، پێش بۆردومانەكان فڕۆكەی پشكین و چاودێری ناوچەكەی پشكنیوە، دواتریش چەند پێگەیەكی كۆگاكردنی ماددە هۆشبەرەكان و ئۆكاران، كە لەلایەن مافیاكانی قاچاخیی ماددەی هۆشبەرەوە بەكاردەهێنرێن كراونەتە ئامانج.

جێی باسە پێشتریش سوپای ئەردەن ڕایگەیاندووە،ژمارەیەك بازرگانی چەك و ماددە هۆشبەرەكانی لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ سووریا بەئامانج گرتووەو كارگە و پێگەكانی لەناو بردوون. جەختیشی كردووەتەوە: لە ڕاوەدونان و بەئامانجگرتنی بازرگان و قاچاخچیان بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن ژمارەیەك قاچاخچیی چەك و ماددەی هۆشبەری لە سووریا بۆردومان كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێڵی زەرد؛ مەترسییە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان كەس و نەتەنیاهوو هەوڵى سەپاندنى دەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان فشار ده‌كه‌ن پێشێلكارییه‌كان ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو فشار ده‌كات هێڵی زه‌رد وه‌ك سنووری نوێ بناسرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌ و زستانیش دۆخه‌كه‌ی سه‌ختتر كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ سوپا سالاری لیبیای تیابووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌

سەرەتا