1 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
سوریا.. تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکدا بووەهۆى کوژران و برینداربوونى 29 کەس
پەیام
بەهۆی تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی سووریا ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو لایەنە نییە کە كردهوهكهی ئەنجامداوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی نویژی هەینیدا لە مزگەوتی ئیمام عەلی لە گەڕەكی وادی زەهەب لە شاری حیمسی سورویا تەقینەوەیەك ڕوویدا بەهۆیەوە هەشت كەس كوژراون و 21ی دیكە بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی شارەكە ڕایانگەیاندووە، كە تەقینەوەكە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكیش هێرشەكەی بە تیرۆرستی ناو بردووە و تیمەكانی بۆ كۆنترۆڵكردن ڕەوانەی ناوچەكە كردووە، لێكۆڵنەوەش لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە