2 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بەرهەمهێنانی كارەبا کەمیکردووە

پەیام 

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێرق ڕایگەیاند: بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی غازی ئێرانەوە بۆ عێراق، بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی 18 هەزار مێگاوات كەمی كردووە و ئەمەش كێشەی گەورە بۆ دروست كردوون.

ئەحمەد مووسا ڕاشیگەیاند: تا ئێستا نازانرێت كەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەستپێدەكاتەوە، بۆ چارەسەری كورتهێنان داوا لە وەزارەتی نەوت كراوە، كە سووتەمەنی دابین بكات بەڵام هەندێك وێستگە هەن تەنیا بە غازی سرووشتی كار دەكەن، ئەو وێستگانە لە كاركردن ڕاوەستاون.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاندووە:  كێشەیەكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆریش دروستبووە، بۆیە بڕی كارەبای هەناردەكراو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ عێراق نزیكەی 800 مێگاوات كەمی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    عێراق قەرزی 20 تا 50 ملیۆن دیناری بۆ كاركردن دەداتە گەنجان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بەرهەمهێنانی كارەبا کەمیکردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئێران: داوامان لێ بكرێت سیستمی سیاسیی عێراق لە ڕووخان دەپارێزین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی داهاتوو نێردەی تایبەتی ئەمریكا بە كۆمەڵێك نامەی گرنگەوە دەگاتە عێراق

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق نۆ مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەت و ئەمریكا دیاری دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تائێستا گرێكوێرەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتەكەی عێراق نەكراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی حـ.ەمـ.مـ.اس لە بەغداد دۆخی غــ.ەززەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێكرد

سەرەتا