2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترلە 14 ملیار دینارە
پەیام
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە زیاتر لە 14 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، لە رۆژی 28ـی3ـی2026 تا 3ـی4ـی2026 داهاتی نانەوتی 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار دینار بووە.
بەپێی داتاکان، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە شەش ملیار دینار داهات زیادیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماری مانگی رابردووشی بڵاکردوەتەوە، کە 35 ملیار و 894 ملیۆن دینار بووە.
پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووى هەرێم دامەزراوە و سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە