2 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
دوايين به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس له هه‌ولێر مرد
پەیام
تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، دوایین به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس کە دەستى لە کۆمەڵکوژییەکانی کورد لە باشووری کوردستان هەیە، له هه‌ولێر مرد و بڕیاره سبەینێ پرسه‌كه‌شی هه‌ر له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
سالم جومه‌یلی، ئه‌فسه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له هه‌ولێر مردووە.
به‌قسه‌ی سالم جومه‌یلی، بڕیاره پرسه‌ی تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، له سبه‌ی شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، به‌رله‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منیی عێراق بووه‌و پاشان له ساڵی 1999 تاوه‌كو ساڵی 2003 و روخانی رژێمی به‌عس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بووه.
حه‌بوشی ساڵی 1950 له تكریت له‌دایكبووه، ماوه‌یه‌ك پارێزگاری زیقار بووه‌و سه‌رده‌مێك وه‌زیری ناوخۆ بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە