2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نێكی فه‌له‌ستینی: ئه‌وانه‌ی له كوشتنی هاوزمانه‌كانیان بێده‌نگ بوون چاوه‌ڕێ بن نۆره‌ی ئه‌وانیش دێت
په‌یام
وته‌بێژی نوێی كه‌تیبه‌كانی قه‌سسام شه‌هیدبوونی ئه‌بوعوبه‌یده و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی حه‌ماسی ڕاگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وته‌بێژی نوێی كه‌تیبه‌كانی قه‌سسام، باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامی (حه‌ماس) په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ده‌مامكدار ئه‌بو عوبه‌یده، به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (حوزه‌یفه كه‌حلووت) ناسراو به (ئه‌بو ئیبراهیم) ڕاده‌گه‌یه‌نین.
وته‌بێژی نوێی قه‌سام ئاشكرای كرد، ئه‌ویش له‌ژێر ناوی (ئه‌بوعوبه‌یده)دا درێژه به كاره‌كانی ده‌دات، هاوكات شه‌هیدبوونی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی محه‌مه‌د شه‌بانه، فه‌رمانده‌ی لیوای ڕه‌فه‌ح و حه‌كه‌م عیسا، فه‌رمانده له قه‌سسام و شێخ ڕائید سه‌عد، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان له قه‌سسام. هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی تێكۆشه‌ر محه‌مه‌د سنوار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی كه‌تیبه‌كانی شه‌هید عیززه‌دین قه‌سسامی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
ئه‌بو عوبه‌یده‌ی نوێ ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر كوشتوبڕی داگیركه‌ر بۆ هاوزمان و هاوئایینه‌كانیان بێده‌نگ بوون، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بن نۆره‌ی ئه‌وانیش بێت.
ڕاشیگه‌یاند: تۆفانی ئه‌قسا بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌و و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆحییه‌تی به‌ره‌نگاری و مقاوه‌مه بوو بۆ ئوومه‌تی ئیسلام. ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ستیش به‌رهه‌می قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و پاڵه‌وانێتیی به‌ره‌نگاران بوو.
وته‌بێژی نوێی قه‌سسام ڕاشیگه‌یاند: داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندیدارن، جڵه‌وی داگیركه‌ر بكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵ بێت به چه‌كه سووكه‌كانی ئێمه‌وه، پابه‌ندی بكه‌ن به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌بوعوبه‌یده هه‌روه‌ها داواشی كرد، جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ریی و خۆپیشاندان له‌پێناو فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه نه‌وه‌ستێت، چونكه ده‌ستدرێژییه‌كانی دوژمن نه‌وه‌ستاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە