2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان: تورك، عەرەب، كورد، توركمان، سوننە و عەلەوی، هەموومان خاوەنی ئەم خاكە هەزار ساڵەین
پەیام
سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: تورك، عەرەب، كورد، توركمان، سوننە و عەلەوی، هەموومان خاوەنی ئەم خاكە هەزار ساڵەین و ساڵانێكی زۆریش لە دراوسێتی یەكتردا بەردەوام دەبین.
لە پارێزگای هاتای لە باكووری كوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا بەشداری لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی 455 هەزار و 357 یەكەی نیشتەجێبوون، خانووی گوند و هەروەها شوێنكاردا كرد.
لە میانی وتەیەكیدا كە تایبەت بوو بە هەوڵەكان بۆ پرسی چارەسەری ئاشتی كە لە توركیا بە "توركیای بێ تیرۆر" ناو دەبرێت، وتی: دوای توركیای بێ تیرۆر، هەموو بە یەكەوە دەگەین بە ناوچەیەكی بێ تیرۆر و سێبەری ڕەشی تیرۆر بە تەواوی لەنێو دەچێت. هیچ كەس ناتوانێت لەبەردەم توركیای نوێ بۆ بونیادنانەوەی توركیای گەورە ڕێگر بێت.
سەركۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "تورك، عەرەب، كورد، توركمان، سوننە، عەلەوی، هەموومان یەكین و خاوەنی ئەم خاكە هەزار ساڵەین و ساڵانێكی زۆریش لە دراوسێتی یەكتردا لەسەر پێكەوەژیان بەردەوام دەبین".
ئەو وتیشی: دەزانین ئەوانە كێ بوون هەوڵیان دەدا لەسەر بنەمای نەتەوە و مەزهەب جیامان بكەنەوە. بەرامبەر بە بازرگانەكانی خوێن و مۆتەكە پێویستە هەستیار بین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە