1 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی سووریا: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەسەدە هیچ دەرئەنجامێكی نەبووە

پەیام 

بەرپرسێكی سووریا ڕایدەگەیەنێت دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێكی نەبووە و ئەوەی دەوترێت جێبەجێ ناكرێت.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا سانا لە زاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاوی كردووەتەوە، كە لێدوانەكان سەبارەت بە تێكەڵكردنی دامەزراوەكانی ناوچەكە بە دامەزراوەكانی دەوڵەت، تا ئێستا تەنیا لە ئاستی تیۆریدا ماونەتەوە و هیچ هەنگاوێكی كردەیی یان خشتەیەكی كاتیی ڕوون نەخراوەتەڕوو.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، بوونی دامەزراوەى كارگێڕی، ئەمنی و سەربازییەكان كە بە شێوەیەكی سەربەخۆ و لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەڕێوە دەبرێن لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ بانگەشەی یەكگرتوویی ناگونجێت، ئەمەش لە بری چارەسەركردن دابەشبوونەكە قووڵتر دەكاتەوە.

ئەوەیشی خستەڕوو، سەرەڕای لێدوانەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" سەبارەت بە بەردەوامی گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی دیمەشق، بەڵام لە ئەرزی واقعدا هیچ ئەنجامێكی بەرجەستەی نەبووە و، لێدوانەكان زیاتر مەبەستی ڕاگەیاندنیان هەیە و بۆ كەمكردنەوەی گوشارە سیاسییەكانن.

سەبارەت بە پرسی نەوت، سەرچاوەكە بە سانای ڕاگەیاندووە، لێدوانەكانی هەسەدە كە دەڵێت: "نەوت موڵكی هەموو سوورییەكانە" جێی باوەڕ نییە، چونكە نەوتەكە لە ڕێگەی دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە بەڕێوە نابرێت و داهاتەكەشی ناچێتە بوودجەی گشتییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا لە بەرژەوەندی تاران گۆڕاوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی سووریا: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەسەدە هیچ دەرئەنجامێكی نەبووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکدا بووەهۆى کوژران و برینداربوونى 29 کەس

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لەگەڵ خێرا دەستپێکردنى قۆناغی دووەمی ئاگربەستە و ئـ.یسرائیلیش بووەتە بەربەست

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن ژمارەیەك قاچاخچیی چەك و ماددەی هۆشبەری لە سووریا بۆردومان كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێڵی زەرد؛ مەترسییە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان كەس و نەتەنیاهوو هەوڵى سەپاندنى دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

سەرەتا