2 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیه و ئیمارات تێكچوو، ڕیاز هه‌ڕه‌شه ده‌كات
په‌یام
سعوودیە لە وەڵامی خواستی یەمەن داوای لە ئیمارات کرد کە هێزەکانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە یەمەن بکشێنێتەوە و کۆتایی بێنێت بە پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکان لەو وڵاتە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه، رایگه‌یاندووه، ئه و هه‌نگاوانه‌ی ئیمارات له یه‌مه‌ن گرتوویانه‌ته‌به‌ڕ مه‌ترسیدارن و داوا ده‌كه‌ین پشتیوانی گرووپه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن نه‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه، رایگه‌یاندووه، جەخت لەسەر گرنگی وەڵامدانەوەی ئیمارات بۆ داواکاری یەمەن بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە خاکی وڵاتەکەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەکەینەوە.
سعوودیه ده‌ڵێت، کردەوەکانی ئیمارات لەگەڵ ئەو پرەنسیپانە یه‌كناگرێته‌وه، کە هاوپەیمانی بۆ پشتیوانی لە شەرعیەت لە یەمەن لەسەری دامەزرا، ئێمە بەداخەوەین لە گوشارەکانی ئیمارات بۆ سەر ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە حه‌زره‌مه‌وت و مەحرە.
سعودییه راشیگه‌یاندووه، ئێمە پابەندبوونی خۆمان بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری یەمەن و پشتیوانی تەواومان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دووپات دەکەینەوە، جەخت لەسەر گرنگی وەستاندنی هەر پشتیوانییەکی سەربازی یان دارایی بۆ هەر لایەنێک دەکەینەوە کە لە چوارچێوەی یەمەندا بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه راشیگه‌یاندووه، هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی یه‌مه‌ن یان هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌و وڵاته هێڵی سوورە؛ ئێمە درێغی ناکەین لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و، هیوادارین ئیمارات هەنگاوی پێویست بنێت بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانمان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە