2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: ئێران لەگەڵ هەریەك لە ئەمریكا و ئیسرائیل و ئەورووپا لە جەنگی تەواودایە
پەیام
سەرۆكی ئێران ڕادەگەیەنێت، كە وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی و ئەوروپا لە جەنگی تەواودایە و ئەوان نایانەوێت ئێران هەستێتەوە.
مەسعود پزیشیكان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: قەوارەی زایۆنی وای دەزانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژێمەكەی، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و ئێران توانای ڕووبەڕووبونەوەی هەر جۆرە فشار و سزایەكی هەیە.
لە میانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی، پزیشكیان ئاماژەی بەوەش دا "لە ئێستادا سوپای ئێرانی زۆر بەهێزترە وەك لە پێش جەنگەكەیدا لەگەڵ قەوارەی زایۆنی"، بەڵێنی ئەوەشی دا "وانەیەكی قورسی قەوارەكە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بدات لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر وڵاتەكەی". ئەو وتیشی: یەكڕیزیی گەلی ئێرانی شكست بە تەواوی پیلانەكانی دوژمنان دەهێنێت.
جەنگی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕوویدا و 12 ڕۆژی خایاند و لە كاتژمێرەكانی یەكەمی جەنگەكەدا ژمارەیەك لە گەورە فەرماندە سەربازییەكانی ئێران و زانا ئەتۆمییەكانی كوژران، دواتریش ئەمریكا دەستوەردانی كرد و بە بۆمبی دژە پەناگە دامەزراوە گرنگە ئەتۆمییەكانی ئێرانی بۆردومان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە