2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: مانگی یه‌ك هێزی سه‌قامگیری جێگیر ده‌كرێت
په‌یام
به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی ئه‌لجزه‌یره‌ی ڕاگه‌یاندووه: هێزی سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی ڕێكارو واده‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دروست ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ڕاشیگه‌یاندووه: پلان و ڕاویژ له‌باره‌ی ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌قامگیریی غه‌ززه، چاوه‌رێ ده‌كرێت له مانگی یه‌كدا هێزه‌كه له كه‌رتی غه‌ززه جێگیر بكرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی پلانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كه‌رتی غه‌ززه، كه له مانگی 10 ی ئه‌مساڵدا دوای دوو ساڵ له جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژیی زایۆنی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند.
هه‌روه‌ها مانگی ڕابردوویش تره‌مپ ڕایگه‌یاند: واده‌ی گه‌یشتنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ غه‌ززه زۆر نزیكه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە