2 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا لە بەرژەوەندی تاران گۆڕاوە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت كە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا لە بەرژەوەندی وڵاتەكەی گۆڕاوە و توانا سەربازییەكانیشیان قەوارەی زایۆنی ناچار بە كشانەوە كردووە.

لە وتەیەكیدا لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی لە تاران عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی تواناكانی لە ڕووی خۆڕاگری و بەرپەرچدانەوەی سیاسی و سەربازیی نیشان داوە و دوای هەستكردن بەوە قەوارەی زایۆنی ناچار بە كشانەوە بووە، بە وتەی خۆی ئەوە ئاماژەیە بۆ گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی تاران لە دوای ململانێكانی ئەم دواییەوە كە ناكرێت لە بیر بكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، قەوارەی زایۆنی نەیتوانی بە ئامانجەكانی بگات دوای ئەوەی، كە لە هەوڵەكانی بۆ شكاندنی ئیرادەی گەلی ئێران و سەپاندنی مەرجەكانی بەسەریدا سەركەوتوو نەبوو.

عەراقچی وتیشی دوژمنانی وڵاتەكەی بۆ قەرەبووكردنەوەی شكستە سەربازییەكانیان لە ئێستادا پەنایان بۆ ڕێگە ناسەربازییەكان بردووە وەك جەنگی ئابووری و سزاكان، جەختیشی لە خۆڕاگری گەلەكەی بەرانبەر فشارە دەرەكییەكان كردەوە.

ناوبراو باسی لەوەشكرد، كە ئێران بەدوای جەنگدا ناگەڕێت، بەڵام پابەندە بە بەرگریی لە بەرژەوەندی سەربەخۆییەكەی بەو پێیەی وەڵامدانەوەی كارا پایەی سەرەكیی سەقامگیری ناوچەییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا لە بەرژەوەندی تاران گۆڕاوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی سووریا: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەسەدە هیچ دەرئەنجامێكی نەبووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکدا بووەهۆى کوژران و برینداربوونى 29 کەس

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لەگەڵ خێرا دەستپێکردنى قۆناغی دووەمی ئاگربەستە و ئـ.یسرائیلیش بووەتە بەربەست

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن ژمارەیەك قاچاخچیی چەك و ماددەی هۆشبەری لە سووریا بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێڵی زەرد؛ مەترسییە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان كەس و نەتەنیاهوو هەوڵى سەپاندنى دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

سەرەتا