1 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

سۆماڵ دانپێدانانى ئـ.یسرائیل بە هەرێمی (سۆماڵیلاند) وەک دەوڵەتى سەربەخۆ ڕەتدەکاتەوە

پەیام 

قەوارەی زایۆنی دان بە هەرێمی سۆماڵیلانددا وەك كۆمارێكی سەربەخۆ دەنێت و ڕێككەوتنی لەگەڵ واژوو دەكات، حكومەتی سۆماڵیش ڕەتی دەكاتەوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕایگەیاند، دوێنێ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی دانی ناوە بە كۆماری "سۆماڵی لاند" وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆی خاوەن سەروەری. هەروەها ڕێككەوتنێكی هاوبەشیان لەگەڵ سەرۆككۆماری سۆماڵیلانددا واژوو كردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: ڕێككەوتننامەكە بە ڕۆحیەتی ڕێككەوتننامەكانی ئەبراهام واژوو كراوە.

لای خۆیەوە بەشێك لە میدیاكانی قەوارەكە ڕەخنەیان لە داننانی حكومەتی نەتەنیاهوو بە سۆماڵیلانددا گرتووە، بەرپرسێكی باڵای زایۆنی ڕایگەیاندووە: هەموو وڵاتانی جیهان سۆماڵیلاند وەك بەشێك لە سۆماڵ دەناسن تەنیا ئیسرائیل وەك دەوڵەت دان پێدا ناوە، ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی ئەو هەڵوێستی ئیسرائیلە بەرانبەر داننان بە دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەشێك لە وڵاتانەوە.

لای خۆیەوە حكومەتی سۆماڵ، دانپێدانانەكەی قەوارەی زایۆنیی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند، سۆماڵی لاند بەشێكی جیانەكراوەیە لە خاكی سۆماڵ و هەوڵدان بۆ داننان بە هەرێمەكەدا وەك وڵاتێكی سەربەخۆ هەڕەشەیە لە یەكپارچەیی كۆماری فیدڕاڵیی سۆماڵ، هەروەها دژی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەم پێشهاتەش دوای ئەوە هات، لە پارساڵەوە سەرانی زایۆنی گرنگیی زۆر بە هەرێمی سۆماڵی لاند دەدەن و سەرقاڵی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازین، ئەمەش بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆیان لە ئەفریقا و لەنزیك دەریای سوور و تەنگەبەری بابولمەندەب كە حووسییەكان تێیدا دەسەڵاتدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆماڵ دانپێدانانى ئـ.یسرائیل بە هەرێمی (سۆماڵیلاند) وەک دەوڵەتى سەربەخۆ ڕەتدەکاتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا لە بەرژەوەندی تاران گۆڕاوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی سووریا: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەسەدە هیچ دەرئەنجامێكی نەبووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکدا بووەهۆى کوژران و برینداربوونى 29 کەس

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لەگەڵ خێرا دەستپێکردنى قۆناغی دووەمی ئاگربەستە و ئـ.یسرائیلیش بووەتە بەربەست

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن ژمارەیەك قاچاخچیی چەك و ماددەی هۆشبەری لە سووریا بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێڵی زەرد؛ مەترسییە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان كەس و نەتەنیاهوو هەوڵى سەپاندنى دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

سەرەتا