2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هیچ پۆستێك له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك موڵك نیه
په‌یام
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك په‌یڕه‌وكردنی مافی ڕه‌وای خۆمان بۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق به‌شداری ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراتییه‌مان كرد و هیچ پۆستێكیش به هیچ شێوه‌یه‌ك موڵك نییه له‌سه‌ر هیچ پێكهاته و لایه‌نێكی دیارییكراو.
هاوكات د. ڕێبوار كه‌ریم كاندیدی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سێ گه‌ڕی هه‌ڵبژاردندا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دوو گه‌ڕ براوه بووه، وتیشی ئه‌و عورفه نوێیه‌ی دروست بووه كه له گه‌ڕی دووه‌مه‌وه ده‌بێت كاندید نیوه كۆ یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وجا ده‌رده‌چێت ئه‌وه له ڕووی یاساییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ده‌شڵێت: له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن هه‌یه كه جگه له‌مه‌ی كردمان ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه ئیشی دیكه‌یش بكه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە