2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی له یه‌مه‌ن هێنا
ده‌وڵه‌تی ئیمارات كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی له یه‌مه‌ن هێنا و بڕیاری دا به ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات كه له ساڵی 2019ه‌وه كۆتاییان به بوونی سه‌ربازیی فه‌ڕمیی خۆیان له كۆماری یه‌مه‌ن هێنابوو، ئه‌وه‌ی مابووه‌وه ته‌نها چه‌ند تیمێكی تایبه‌تمه‌ند بوون له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مابوونه‌وه، به ته‌واوی ده‌كشێنه‌وه و كۆتایی به ئه‌ركی خۆیان له چوارچێوه‌ی هاوبه‌شه نێوده‌وڵیه‌كان ده‌هێنن، دوای ته‌واو كردنی ئه‌ركه دیاریكراوه‌كه‌یان كه پێشتر له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیكرده‌وه كه ڕه‌چاوكردنی پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌كرێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و كارایی تیمه‌كان دروست ببن، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه خۆویستانه به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ كراوه، به ئامانجی پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كانیان و گونجاندنی ستراتیژیی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی یه‌مه‌ندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە