2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێكی شیعه: بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێویستمان به مانگێكی دیكه‌یه
په‌رله‌مانتارێكی شیعه ده‌ڵێت، هێزه سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویستیان به مانگێكی ته‌واوه.
عیمران كه‌ركوشی، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه، هێزه سیاسییه‌كان كارێكی زۆریان له‌سه‌ره و ئه‌ركی زۆریان هه‌یه، چونكه بابه‌ته‌كه ته‌نیا به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانه‌وه ته‌واو نابێت، به‌ڵكو پرسی دابه‌شكردنی هه‌موو پۆست و پشكه‌كانی حكومه‌تی داهاتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێت: دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه نییه به‌ڵكو هه‌موو هێزه‌كان پشكیان هه‌یه و داوای پۆست ده‌كه‌ن. بۆیه ڕێكخستنه‌وه‌ی خواستی لایه‌نه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆست و شایسته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان حزبه‌كاندا كاتی زۆری پێویسته.
عیمران كه‌ركوشی ڕاشیگه‌یاندووه: شێوازی كۆده‌نگی و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاتێكی زۆرتری پێویسته، ڕه‌نگه لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویستیان به مانگێكی ته‌واو بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران وڕاسپاردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە