2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
هاتووچۆ: تا دوانیوه‌ڕۆ له ماڵ مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كان به‌ستوویه‌تی
په‌یام
به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه گرفتی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كان دروست بووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له شاره جیاوازه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و ڕوو له ناوچه به‌رزه‌كان نه‌كه‌ن.
په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند: قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له ڕێگه‌ی ده‌باشان دروست بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل خلیسكاون.
ڕٍاشیگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك خێزان له تونێلی پێشڕه‌و گیریان خواردووه و داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: شۆفێران و دانیشتووانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاڕاسته‌ی شاخی گۆیژه و ئه‌زمڕ و دۆڵه‌میران نه‌ڕۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگاكه داخراوه.
هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و دۆڵه‌میران و شاخی گۆیژه و تونێلی پێشڕه‌و داخراوه و ئاسته‌نگی هاتوچۆی زۆر هه‌یه.
لای خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما تا ئاستێكی زۆر داده‌به‌زن و گرفت بۆ ڕێگاوبانه‌كان و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆ دروست ده‌بێت، بۆیه داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانییه‌كان بن.
له سنووری هه‌ولێریش ده‌یان هاووڵاتی له سنووری قه‌زای كۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، گیریان خواردووه و داوا ده‌كه‌ن تیمه‌كانی حكومه‌ت به هانایانه‌وه بچن.
ئه‌و هاووڵاتیانه له ڕێگاكانی كۆیه به‌ره‌و دوكان و هه‌ولێرو ته‌قته‌ق گیریان خواردووه و ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سته و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان به‌كرێ گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان پاك بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌شێكیان هێشتا له ده‌ره‌وه گیریان خواردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە