2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 10 وڵات نیگه‌رانن له‌ڕێگریكردن له هاوكارییه مرۆییه‌كان
په‌يام
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 10 وڵاتی ڕۆژئاوایی نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان له‌ی خراپبوونی دۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌رده‌بڕن و داوا له قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كه‌ن ڕێگری له گه‌یشتنی هاوكاری نه‌كات.
له ڕأگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، دانیمارك، فینله‌ندا، ئایسله‌ندا، یابان، نه‌رویج، سوید و سویسرا، ئاماژه‌یان به‌و داوه، دۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه هێشتا كاره‌ساته به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تووشی دۆخێكی سه‌خت بوون به‌هۆی باران و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه، هه‌روه‌ها ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س به‌بێ په‌ناگه ماونه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: زیاتر له نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا به شێوازی به‌شه‌كی كار ده‌كه‌ن و كورتهێنانی گه‌وره‌یان له پێداویستی و ده‌رماندا هه‌یه.
ئه‌و 10 وڵاته رۆژئاواییه داوایان له قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه، هاوكاریی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بكات و ڕێگه‌یان بدات، له‌نێویاندا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسی ئۆنروا، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی بێ پاساو له‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵاكان هه‌ڵبگرن بۆ چوونه ناو غه‌ززه، له‌نێویاندا پێداویستیی پزیشكی و خێمه.
ڕاشیانگه‌یاندووه: ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه و گه‌یشنی هاوكاریی مرۆیی به خه‌ڵك زیاد بكرێت.
ئه‌و 10 وڵاته ڕۆژئاواییه هه‌روه‌ها داوایان كردووه، ته‌رمی دوایین دیلی زایۆنی كه له بۆردومانه‌كاندا له غه‌ززه كوژراوه، ڕاده‌ست بكریچته‌وه، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش چه‌ك دابنێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی ململانێ و جه‌نگی غه‌ززه به ته‌واوی كۆتایی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە