02/01/2026 275 جار خوێنراوەتەوە

سەیدسادق.. دواى 12 ساڵ لە خۆپیشاندان و شەهیدكردنی بڕیار حەسەن، بەڵێنەکان نەبوون بە کردار

پەیام 

12 ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2014 ی قەزای سەیدسادق و شەهیدكردنی بڕیارحەسەندا تێپەڕ دەبێت.

 بەشێك لە چالاكوانانی سەیدسادق چوونە سەر گۆڕی شەهید بڕیار حەسەن كە لە میانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا پێكرا، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایانگەیاند: دوای 12 ساڵ بەڵێنەكانی دەسەڵات بۆ ئاوەدانكردنەوەی  سەیدسادق تەنیا قسە و مەرەكەبی سەر كاغەز بوون و دۆخی سەیدسادق خراپتر بووە. 

ئەوان ڕاشیانگەیاند: لەدوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ هێشتا بكوژانی بڕیار حەسەن سزای یاسای نەدراون و ئازادانە دەسوڕێنەوە، حزب و حكومەتیش هەتا دێت سزای سیاسی و ئیداریی سەیدسادق توندتر دەكەن.

بەشداربووانی یادەكە هۆشدارییش دەدەن كە بێدەنگی و پەراوێزخستن تەنها تووڕەیی زیاتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامى شارەزوور: بۆری ئاوی قەزاکە چاککرایەوە و لە ئەمشەوەوە ئاو بە هاوڵاتییان دەگات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترلە 14 ملیار دینارە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

سەرەتا