2 رۆژ پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵاتی دادوەری: پشتیوانی یان دژایەتی كاندیدانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ناکەین
پەیام
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕەتی دەكاتەوە سەرۆكەكەی پشتیوانی، یان دژایەتی كاندیدێكی دیارییكراو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران بكات.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنی وادەی دەستووریی بۆ دیارییكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران تێبینی ئەوە كراوە بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییەكان ناوی سەرۆكی ئەنجوومەنەكەیان بۆ پشتیوانی، یان دژایەتی كاندێكی دیارییكراو بەكار دەهێنن.
ئەنجوومەنی دادوەری ئاماژە بەوەش دەكات "ئەو كەسانە بە كەڵكوەرگرتن لە دەزگای ڕاگەیاندنی نەناسراو دەیانەوێت ڕووی دەسەڵاتی دادوەری ناشیرین بكەن و چانسی بەدەستهێنانی پۆستەكە بۆ ڕكابەرەكانیان كەم بكەنەوە".
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق جەختی لەوەش كردووە كە وەك ئەوەی لە 27ی تشرینی دووەم، مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندووە، دووپاتی دەكاتەوە، كە دەستوەردان لە دیارییكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران ناكات و ئەو كارەش بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی دامەزراوەكەی نییە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هۆشدارییشی داوە لەوەی ڕێكاری یاسایی دژی هەر كەسێك كە لە ڕێی بێڕێزی بە دەسەڵاتی دادوەریی یاسا پێشێل بكات، دەگرێتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە