05/01/2026 291 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ دواوادەی خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و تائێستا 41 كەس خۆیان پاڵاوتووە

پەیام 

ژمارەی پاڵێوراوان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق 40 كەسی تێپەڕاند و ئەمڕۆش دواین وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوەكان.

تا كۆتایی دەوامی فەڕمی دوێنێ یەكشەممە، 41 كەس بە فەڕمی داواكاریی خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق پێشكەش كرد. 

بڕیارە بە كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی ئەمڕۆ دووشەممە، پێنجی كانوونی دووەمی 2026، دەرگای خۆپاڵاوتن دابخرێت، بەگوێرەی دەستووریش دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەران لە ماوەی 30 ڕۆژ دوای یەكەم دانیشتنی خولی نوێ، سەرۆكێك بۆ وڵات هەڵبژێرێت.

بەشێك لە پاڵێوراوەكان كوردن و لە نێویاندا سەر بە حزب و لایەنەكان و سەربەخۆ هەن، هەروەها سێ كەسی یەكێتییش كە بریتین لە (لەتیف ڕەشید، نزار ئامێدی و خالید شوانی) لە ڕیزی ئەو پاڵێوراوانەدان، كەسانێكیش لەنێو پاڵێوراوەكاندان كە پێشتر یەكێتی بوون، یان ئێستاش لەسەر یەكێتیی حسابن، بەڵام وەك سەربەخۆ فۆڕمی خۆپاڵاوتنیان پڕ كردووەتەوە. هەرچی پارتییشە تا ئێستا هیچ كەسێكی نەپاڵاوتووە و پشتیوانیی لە هیچ پاڵێوراوێكیش نەكردووە.

بەپێی نەریتی باو لە دوای ساڵی 2003ـەوە پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كوردە و تائێستاش لە سەرجەم خولەكاندا كەسایەتییەكی یەكێتی ئەو پۆستەی بەڕێوە بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

سەرەتا