1 رۆژ پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری سودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار كاتییە

پەیام 

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزونزمكردنی نرخی دراو كاتییە و بێ كاریگەرە و حكومەتیش بە سێ سیاسەتی ئابووریی جیاواز توانیویەتی سەقامگیریی نرخەكان بپارێزێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕوونی كردەوە "ئەو هەڵبەز و دابەزە سنووردارەی ئێستا لە نرخی دراودا هەیە تەنها كاردانەوەیەكی كاتییە بەرانبەر پاكێجی نوێی ڕێكخستنی دارایی و چاكسازی لە باج و گومرگدا".

مەزهەر ئاماژەی بەوەش كرد "بازاڕەكان لە قۆناغی خۆگونجاندندان لەگەڵ بڕیارە نوێیەكان و ئەمەش مانای بوونی كێشەی پێكهاتەیی لە ئابووریی وڵاتدا نییە، بەڵكو دۆخەكە بەزوویی بەرەو سەقامگیری دەچێتەوە".

سەبارەت بە كاریگەریی ئەم دۆخە لەسەر هاووڵاتییان، ڕاوێژكارەكەی سودانی جەختی كردەوە، كە بازاڕی هاوتەریب چیتر كاریگەری لەسەر بژێوی ڕۆژانە نەماوە و تەنها پەیوەندی بە كەرتی سەرمایە و موڵكەوە هەیە، ڕێژەی هەڵاوسانیش لە ئاستێكی نزمدا و بە سەدا دوو پۆینت پێنج، ماوەتەوە و ڕێگری كراوە لەوەی گۆڕانكارییەكانی بازاڕی دراو كاریگەری لەسەر نرخی كاڵا بنەڕەتییەكان دروست بكەن.

ئەم لێدوانەی ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت چەند ڕۆژێكە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 140 هەزار دینارەوە بۆ نزیك بە 145 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    "زیاتر له‌ 300 ملیار دینار بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیره‌كان ته‌رخانكراوه‌"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكەمجار گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە و حەج لە فڕۆكەخانەی موسڵەوە دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپەكانی مقاوەمەی عێراقی بە مەرج ئامادەن چەكدابنێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری سودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار كاتییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ لە دووەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لیژنەكانی پەرلەمان پێکدەهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ دواوادەی خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و تائێستا 41 كەس خۆیان پاڵاوتووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتی دادوەری: پشتیوانی یان دژایەتی كاندیدانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ناکەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: ژمارەی كاندیدەكان بۆ پۆستى سەرۆكوەزیران بۆ سێ ناو کەمکراوەتەوە

سەرەتا