05/01/2026 291 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ لە دووەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لیژنەكانی پەرلەمان پێکدەهێنرێت

پەیام 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووەم دانیشتنی لە خولی نوێدا ئەنجام دەدات و، بە پێی كارنامەی دانیشتنەكەش پەسەندكردن پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنە هەمیشییەكان تاوتوێ دەكرێن.

بەپێی مادەی 69ـی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە دوای پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەكە كە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، دەنگ لەسەر پێكهێنانی لیژنەكانی پەرلەمان بدرێت.

بەپێی ئەو كارنامەیەی كە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاو كراوەتەوە، ئەنجوومەنەكە ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند دەكات و دواتریش دەست دەكات بە پێكهێنانی لیژنە هەمیشییەكان.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ لیژنەكان لە حەوت ئەندام تاكو 15 ئەندامیان دەبێت و، بەپێی پسپۆڕی و لێهاتوویی ئەندامەكانی هەڵدەبژێردرێن، داوتریش لەلایەن لیژنەكانەوە دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان دەدرێت.

بەپێی بەركەوتەی كارپێكراوی خولەكانی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەركەوتەی كورد لە سەرۆكایەتی لیژنەكاندا تەنها سێ لیژنە بووە، بەڵام ئەندامی لە زۆرینەی لیژنەكاندا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

سەرەتا