1 رۆژ پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

گرووپەكانی مقاوەمەی عێراقی بە مەرج ئامادەن چەكدابنێن

پەیام 

گرووپە چەكدارە شیعەكانی عێراق ڕایدەگەیەنن چەك دانانێن و دەڵێن: تا ئەوكاتەی سەروەریی تەواوەتیی عێراق بەدی دێت و بیانییەكان دەچنە دەرەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە ناكەن.

دەستەی هەماهەنگیی بەرەنگاریی عێراقی ناسراو بە مقاوەمە كە ژمارەیەك گرووپی چەكداری شیعە لەخۆ دەگرێت لە یادی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا ڕایان گەیاندووە: خوێنی سەركردەكانی مقاوەمە وەك بەرنامەیەكی جێگیر دژی ستەم و داگیركاری دەمێنێتەوە.

گرووپە چەكدارەكای شیعە داواشیان كردووە، حكومەتی داهاتووی عێراق دۆسیەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و دەركردنی یاسای پشتیوانیكردنی حەشدی شەعبی لەئەستۆ بگرێت.

هەماهەنگیی مقاوەمە كە هەریەك لە كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقی، عەسائیبی ئەهلی حەق، بزووتنەوەی موجەبا و كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا لەخۆدەگرێت جەختیان لەوەش كردووەتەوە: پێویستە هەموو جۆرەكانی هەبوونی هێزی بیانی لەسەر خاك و ئاسمانی عێراق كۆتایی بێت و سەروەریی نیشتیمانیی تەواوەتی بەدی بێت، تا ئەوەش نەكرێت چەكی مقاوەمە و بەرەنگاری دڵنیایی بنەڕەتییە بۆ بەرگری لە خاك و پیرۆزییەكان و بە هیچ شێوازێك نە لەگەڵ لایەنی دەرەكی و نە لەگەڵ حكومەتی عێراقیش گفتوگۆی لەسەر ناكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "زیاتر له‌ 300 ملیار دینار بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیره‌كان ته‌رخانكراوه‌"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكەمجار گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە و حەج لە فڕۆكەخانەی موسڵەوە دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپەكانی مقاوەمەی عێراقی بە مەرج ئامادەن چەكدابنێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری سودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار كاتییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ لە دووەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لیژنەكانی پەرلەمان پێکدەهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ دواوادەی خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و تائێستا 41 كەس خۆیان پاڵاوتووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتی دادوەری: پشتیوانی یان دژایەتی كاندیدانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ناکەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: ژمارەی كاندیدەكان بۆ پۆستى سەرۆكوەزیران بۆ سێ ناو کەمکراوەتەوە

سەرەتا