1 رۆژ پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه
بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قورسی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندانه‌كانی رۆژاوای ئێران به‌رده‌وامن و به‌پێی دواین ئاماره‌كان حه‌وت كه‌س كوژراون و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش به‌رده‌وامن.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئێران ده‌داته‌وه گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتووه، ئێران ئاماده‌كاری كردووه بۆ هه‌ر هێرشێك كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه ئه‌نجام بدرێت و به توندی و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چاودێریی ڕه‌وشی ئێران ده‌كات و گه‌ر خۆپیشانده‌ران بكوژرێن، ده‌ستوه‌ردانی توند ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە