1 رۆژ پێش ئێستا
207 جار خوێنراوەتەوە
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف: هه‌نگاوێكی هه‌ڵه جه‌نگ به‌رپا ده‌كاته‌وه
په‌یام
میدیاکانی قه‌واره‌ی زایۆنی بڵاویانكرده‌وه کە تەلئەبیب بە وردی چاودێری پێشهاتەکانی ناوخۆی ئێران دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵسەنگاندنەکان کە دەڵێن ئێران ڕەنگە "هەڵەیەکی کوشندە" ئەنجام بدات کە پاساو بۆ وەڵامدانەوەی سەربازیی قه‌واره‌ی زایۆنی بڕەخسێنێت.
ڕۆژنامەی مەعاریڤ ڕایگەیاندووە کە "ئیسرائیل چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن ئێڕانه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌بێت"، هاوشێوه‌ی "تەقەکردنی لە خۆپیشاندەران لە شارەکانی ئێران " یان "دانانی سەکۆی مووشەکی لە حاڵەتی ئامادەباشی هێرشکردن"دا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەمنی ئەنجامداوە، کە یەکەم کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، نەتانیاهۆ هەوڵیدا گڵۆپی سەوز بۆ مامەڵەکردن دژی حزبوڵڵا لە لوبنان و هەروەها دژی تواناکانی مووشەکی بالیستیکی ئێران بەدەستبهێنێت، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌ڕوونی ڕێگای به‌وه نه‌داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە