22 کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون

په‌یام

بە هۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران کە دژ بە دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە هەڵگیرساوە، ٦٣٤ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی نیمچەفەرمی ئێران تەسنیم، بڵاوی کردەوە کە لە میانی پێکدادانەکان لە ئێران، ٥٦٨ پۆلیس و هەروەها ٦٦ ئەندامی خۆبەخشی هێزە ئەمنییەکان کە بە بەسیج ناسراون، بریندار بوون.
ڕاشگەیاندراوە کە دوو لە هێزە ئەمنییەکان بە فیشەک، ١٥٢یان بە تاپڕ و ١١یان بە چەقۆ بریندار بوون.
بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێران و کێشەی ئابووری لەو وڵاتە، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بازاڕی تاران و دواتر بە خێرایی بەشێکی زۆر لە شارەکانی دیکەشی گرتووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی حکوومەت ڕایگەیاندووە کە لە هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشە ئابوورییەکانی وڵات، بەڵام خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و گرژی لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستا لەبارەی ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندەران بە هۆی تێکهەڵچوونەکانەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی به‌رگری ئێران: پێش هه‌ر هێرشێك بۆسه‌رمان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب ڕێكه‌وتن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژانه‌ بۆردومانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی باشووری لوبنان ده‌كرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: به‌ توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامه‌ی مه‌عاریف: هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ جه‌نگ به‌رپا ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هەر دەستدرێژییەك بکرێتەسەرمان بە توندی وەڵامی دەدەینەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خامنەیی داوای خۆپیشاندەرانى وڵاتەكەی بەڕەوا دەبینێت

سەرەتا