22 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه، تا ئێستا 38 كه‌س كوژراون
ڕێكخراوێكی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه، تا ئێستا 38 كه‌س كوژراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له تاران ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌هۆی هه‌ڵاوسان و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان، 11 ڕۆژه خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه، هاوكات ڕێكخراوی "هه‌رانا"ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ئاشكرای كرد، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 38 كه‌س و زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیش ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سی دیكه بریندارن، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیانداوه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی "هه‌رانا"، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ 285 شوێن له 92 شاری جیاوازی 27 پارێزگا ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه و به‌هۆیه‌وه 34 خۆپیشانده‌ر و چوار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون، هه‌روه‌ها زیاد له 2000 كه‌س له كاتی گردبوونه‌وه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی دواتردا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌هۆی سنوورداركردنی ئینته‌رنێته‌وه، پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئاماره‌كان زه‌حمه‌ته و گومان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی، میدیا فه‌رمییه‌كان كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان به پله‌ی "موقه‌ده‌م" به ناوی (شاهین دێهقان) به چه‌قۆ له ڕۆژئاوای پارێزگای تاران له كاتی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ڕاگه‌یاند، له ڕووداوێكی دیكه‌شدا، سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراویان له ئاسمانی ڕۆژئاوای وڵات‌دا ك خستۆته خواره‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە