20 کاتژمێر پێش ئێستا
1180 جار خوێنراوەتەوە
شەڕ لە حەلەب چڕ دەبێتەوە و هۆشداری لە كارەساتی مرۆیی دەدرێت
پەیام
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، هێرشێكی زەمینیی بەرفراوانی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقیان بۆ سەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تێكشكاندووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی حەلەب، هێرشەكە بە بەشداریی دەیان
تانك و زرێپۆش ئەنجامدراوە، بەڵام لە ئەنجامی وەڵامدانەوەكانیاندا تانكێك و پێنج ئۆتۆمبێلی
سەربازی و حەوت درۆن تێكشكێنراون و زیانی گیانی بەر هێرشبەران كەوتووە.
هاوكات دۆخی مرۆیی شارەكە ڕوو لە خراپبوونە؛ بەرپرسانی تەندروستی
هۆشداری لە روودانی كۆمەڵكوژی دەدەن و ئاماژە بەوە دەكەن تا ئێستا 65 هاوڵاتی مەدەنی
بوونەتە قوربانی و نەخۆشخانەكان بێ دەرمانن.
بەهۆی بۆردومان و مۆڵەتی سوپای سوریاشەوە بۆ چۆڵكردنی
ناوچەكە، شەپۆلێكی گەورەی ئاوارەبوون دەستیپێكردووە و هەزاران خێزان بێ حاڵ و ماڵ
بوون.
سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردوو مۆڵەتی كۆتایی بۆ سڤیلەكان
دانا بۆ چۆڵكردنی ناوچەكە، ئەمەش وایكرد شەپۆلێكی ئاوارەبوون دەستپێبكات و تەنیا لە
رۆژێكدا 20 هەزار خێزان روویان لە عەفرین كردەوە، بەڵام هێشتا سەدان هەزار كەس لەژێر
گەمارۆدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە