19 کاتژمێر پێش ئێستا 291 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: داوای نێوەندگیری لە واشنتۆن و پاریس و ئەنقەرە دەكەین

پەیام

بۆ شەڕ و گرژییەكانی حەلەب داوای نێوەندگیری لە واشنتۆن و پاریس و ئەنقەرە دەكرێت

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، سەبارەت بە پەرەسەندنە ئەمنییەكانی حەلەب، لەگەڵ هەریەكە لە واشنتۆن، پاریس و ئەنقەرە لە پەیوەندیدان و هەوڵدەدەن ئەو وڵاتانە ڕۆڵی نێوەندگیری لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی دیمەشقدا بگێڕن، تاوەكو بە زمانی عەقڵ و بەبێ پەنابردن بۆ ڕەشەكوژی كێشەكان چارەسەر بكرێن.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا كە هێرش و گەمارۆكان بۆ سەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەردەوامن و ئەو گرووپانەی لە لازقیە و سوەیدا پێشتر ڕەشەكوژییان كردووە، ئێستا لە دەوروبەری ئەو گەڕەكانەن.

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ دیمەشق لە پەیوەندیدان بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزیی گەورەتر، چونكە بڕوایان بە دیالۆك هەیە.

سەبارەت بە ڕۆڵی توركیاش، ڕونیكردەوە كە دەستوەردانی هەرێمایەتی بووەتە بەربەست، چونكە توركیا دۆزی كورد وەك دۆسیەی ئەمنی دەبینێت نەك وەك مافی ڕەوا، لەگەڵ ئەوەشدا هیوای خواست ئەنقەرە ڕۆڵی ئەرێنی لە هێوركردنەوەی دۆخەكەدا هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: باران لە ناو شارەکان و بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەڕ لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كۆتایی پێ‌ هێنرا و هێزەكانی هەسەدە دەگوازرێنەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ١٦ ساڵ دادگا زەوییەكی داگیركراو بۆ سەندیكای ئەندازیاران دەگەڕێنێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دابین: ساڵی ڕابروو 24 كرێكار لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. مەترسیی گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینەوەی بوونی مێژوویی كورد لەئارادایە

سەرەتا