15 کاتژمێر پێش ئێستا
1170 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە
پەیام
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایدەگەیاند ئەگەر هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب بەردەمی هەبێت، بە بێدەنگی نامێننەوە.
لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیوكرات، لەبارەی پشێوییەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبەوە قسەی كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەگەر هێرشەكانی حكومەتی كاتی سووریا و توركیا بۆ سەریان ڕوو لە زیادبوون بكەن و هەڕەشە لە بوونی كورد بكەن ئەوا بە بێ دەنگی نامێننەوە.
عەبدی ئاماژەی بەو كردووە، كە ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی سووریا ئەو دوو گەڕەكە كوردنیشنەی بە سەربازی ناو هێناو لە ڕێگەی بۆردومانی هەڕەمەكییەوە هاووڵاتی مەدەنیی كوشتووە و ئامانج لێی ئاوارەكردنی كوردە لەو گەڕەكانە، ئەوەیشی بە تاوانی جەنگ لەقەڵەم دراوە.
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە، كە هەوڵی ئاوارەكردن قبوڵكراو نییە و بەهەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوە و داوای خۆڕاگری و وەستانەوە دژی پلانەكان لە خەڵكی ئەو گەڕەكانە كرد.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاندووە، كە لەسەرەتای هێرشەكانەوە بەدوای ڕێگەچارەیەك بۆ ئەگەری ڕاگرتنی هێرشەكان دەگەڕێن، بەڵام نوێنەری حكومەت تەواوی پێشنیازە پێشكەشكراوەكان بە بی پاساو ڕەت دەكاتەوە.
وتیشی وەرگرتنی زمانی سەربازیی لەلایەن حكومەتی سووریاوە وڵاتەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی جەنگ و پێشێلكردنی پەیمانەكانی نێوان حكومەت و ئەنجوومەنەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە