16 کاتژمێر پێش ئێستا 567 جار خوێنراوەتەوە

شەڕ لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كۆتایی پێ‌ هێنرا و هێزەكانی هەسەدە دەگوازرێنەوە

پەیام 

لەسەر پێشنیازەكەی وەزارەتی بەرگریی سووریا، شەڕ لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كۆتایی پێ‌ هێنرا و، هێزەكانی هەسەدە لەو گەڕەكانەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەگوازرێنەوە.

دوای ئەوەی كە وەزارەتی بەرگریی سووریا بانگەوازێكی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی گەڕەكە كوردنشینەكان بڵاو كردەوە، كەمێك لەمەوبەر تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی كردووەتەوە كە چەند پاسێك بۆ گواستنەوەی چەكدارانی هەسەدە چوونەتە ناو گەڕەكەكانەوە و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بە چەكە سووكەكانیانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات دەگوازرێنەوە.
پێشتر و لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگریی سووریا مۆڵەتێكی شەش كاتژمێری بۆ ڕاگرتنی جەنگ، بە مەبەستی چۆڵكردنی گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لەلایەن شەڕكەرانی  هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە ڕاگەیاند، بەڵام ماوەكەی كۆتایی هات و بەدەمەچوون بۆ داواكەی حكومەتی وڵاتەكە نەبوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگریی سووریا مۆڵەتەكە لە كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاتژمێر نۆی ئەم بەیانییە كۆتایی هات.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕوونی كردبووەوە كە ڕێگە بە چۆڵكردنی شەڕكەڕەكان بە چەكی بچوك و خۆیانەوە دەدات لە گەڕەكەكاندا، وەك ئامادەكارییەك بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەت بۆ ئەو ناوچانە.

ئاماژەی بەوەیش كردبوو كە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سووریا دەكەن بۆ میكانزمی دەرچوونی شەڕكەڕەكانی هەسەدە بە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەمە و تا ئەم ساتە هەسەدە بە فەرمی هیچ ڕاگەیانراوێكی لەسەر ئەم ڕێككەوتنە نەبووە بەڵام بەپێی هەواڵی میدیای سووری ڕێككەوتن ئەنجام دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

سەرەتا