16 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: باران لە ناو شارەکان و بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، باران لە ناو شارەکان و بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، پلەکانى گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 09-01- 2026
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, باران بارین لە باکوور و باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک . هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و ناوچەی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 -6 ) کم.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16پلەی سیلیزی
پیرمام 13پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 10-01- 2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەور و سارد دەبێت, نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت, پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین لە ڕۆژهەلات و باکوری ڕۆژهەلاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و ناوچەی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 -6 ) کم.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
2026/01/09
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە