20 کاتژمێر پێش ئێستا
235 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی هۆشداریی توند بە حكومەتی سووریا لە دیمەشق دەدات
پەیام
فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە هۆشداریی توند بە حكومەتی سووریا
لە دیمەشق دەدات، بە كارێكی ڕەتكراوەی دادەنێت.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە ڕایگەیاند، بەردەوامیی پڕۆسە سەربازییەكان
لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەڵەب، كارێكی تەواو ڕەت كراوەیە.
عەبدی ڕاشیگەیاند: پێدەچێت ئەو هێرشانە هەلەكانی لێكتێگەشتن
و گفتوگۆكان لەناوببات، ڕونیشیكردەوە، پەنابردنە بەر بژاردەی سەربازی و بەكارهێنانی
تانك و تۆپی قورس بۆ سەپاندنی چارەسەری تاك لایەنە، ئەبێتە هۆكاری پێشهاتی مەترسیدار
و هەڕەشە بۆ سەر ئارامی ناوچەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان.
عەبدی جەختیشی كردەوە، كردنە ئامانجی هاووڵاتیانی سڤیل و
هەوڵدان بۆ ڕاگواستنی زۆرەملێیان، دەبێتە هەوڵێكی ڕوون بۆ گۆڕینی مەترسیداری دیموگرافیا،
ئەو جوڵانەشی لەچوارچێوەی ڕێڕەوی سیاسی و مێژوویی دانا، هەروەها بە پێشێلكارییەكانی
ناوچەكانی سووەیدا و ناوچەی كەناراوەكان شوبهاند، كە پێشتر بە تاوانی جەنگ ناوزەد
كرابوون.
فەرماندەكەی هەسەدە ئەنجامدانی هێرشەكانی لە كاتی گفتوگۆ
و دانوستانەكاندا وا دانا، كە ڕەنگدانەوەی ڕوونی گوێنەدانی حكومەتی سووریایە بە
چارەسەری ئاشتیانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە