7 کاتژمێر پێش ئێستا
781 جار خوێنراوەتەوە
سودانی ڕەزامەندی لەسەر پاشەكشەكردن لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران بۆ مالیكی نیشانداوە
پەیام
سەركردەكانی چوارچێوەی
هەماهەنگی لەسەر كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێككەوتن
و سوودانی دەستبەرداری ئەو پۆستە دەبێت.
یوسف كیلابی، پەڕلەمانتاری
دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هێزەكانی "چوارچێوەی هەماهەنگی"، لەسەر كاندیدكردنی
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی
وەزیران گەیشتنە ڕێككەوتن.
كیلابی ڕاگەیاندووە:
رٍِێككەوتنەكە دوای ئاشتەواییەكی سیاسیی بووە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نێوان مالیكی
و سودانی، سەرۆكوەزیرانی ئێستادا ئەنجام دراوە و سودانی ڕەزامەندی لەسەر پاشەكشەكردن
لە كاندیدبوون نیشان داوە.
بەپێی سەرچاوەكان، سەركردایەتیی
چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنی داوە سێ بۆ چوار پۆستی وەزاری لە كابینەی داهاتوودا بە
لیستی سودانی ببەخشێت و لەنێویشیاندا وەزیری دەرەوەیە كە خودی سودانی كاندیدی سەرەكی
ئەو پۆستەیە.
هەر لەو میانەیەدا و لە
ڕاگەیەنراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگییدا دوابەدوای كۆبوونەوەیەكی دوێنێ شەممەی چوارچێوەكە،
هەر چەندە بە ڕوونی ئاماژەی بۆ یەكلابوونەوەی پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیران نەداوە، بەڵام
ڕایگەیاندووە: كۆبوونەوەكە كەشێكی ئەرێنی و گفتوگۆی بەرپرسانەی بەخۆوە بینی كە بەرەوپێشچوونی
گرنگ و ئاماژەی پێشكەوتووی لێ كەوتووەتەوە بە جۆرێك لەگەڵ پێویستییەكانی سەقامگیریی
سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراقدا بێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە