1 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
شۆفێرانی پاس له گه‌رمیان دژی شۆفێرانی بێ مۆڵه‌ت و نه‌بوونی چاو‌دێر گرد بوونه‌وه
شۆفێرانی پاسی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، دژی نه‌بوونی چاو‌دێر له بازگه‌كان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.
شۆفێره ناڕازییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی چاودێرییه‌وه، شۆفێرانێك كه خاوه‌نی هێڵی گواستنه‌وه نین، سه‌رنشین ده‌گوازنه‌وه و مافی ئه‌وان ده‌خۆن، داواكاری سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زوترین كات چاو‌دێر له بازگه‌كان جێگیر بكه‌ن، تاوه‌كو ڕێگری له‌و دیارده‌یه بكرێت و مافی شۆفێرانی هێڵه فه‌رمییه‌كان پارێزراو بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە