1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا: پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە


سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی خۆپیشاندان لە ئێران ڕایگەیاند، "پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە. لە ئێستادا هیچ کوشتار و یان پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە".
 
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە. لە ئێستادا هیچ کوشتار و یان پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە. ئەگەر شتێکی وا بکرێت، ئەوە هەموومان نیگەران دەکات، بەڵام ئەوەی بە من گەیشتووە ئەوەیە کە کوشتارەکان وەستاون، چیتر کوشتار ناکەن".
ترەمپ وتیشی، کوشتاری خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

 لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەهای دراوی ئێرانی، لە وڵاتە سەری هەڵداوە و زۆربەی شارەکانی گرتەوە.
سەرەڕای ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی دووهەم ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ دوو هەزار و ٥٥٠ کەس بەرز بووەتەوە کە ١٤٧یان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.
لە ٩ی کانوونی دووهەمیشەوە، بە هۆی تووندوتیژییەکان و هێرش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس، هێڵەکانی ئینتێرنێت لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پچڕاون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەمریکا: پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دۆخی به‌رگریمان باشه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سوریا هێزێكی زۆری بۆ شه‌ڕ هێناوه‌ته‌ دێرحافر

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانمی به‌جدی وه‌رگرتووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ناوچه‌ی جۆلانه‌وه‌ بۆردومانی سووریا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی؛ پێده‌چێت ویتكۆف و عه‌راقچی كۆ ببنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا: رۆژگار و هه‌فته‌كانی‌ كۆتایی ته‌مه‌نی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ده‌بینین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: تڕه‌مپ مه‌یلی به‌لای هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران هه‌یه‌

سەرەتا