1 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
هه‌سه‌ده: دۆخه‌كه له دێرحافر مه‌ترسیداره
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵكشانێكی سه‌ربازیی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كانی دێر حافر، مه‌سكه‌نه و به‌نداوی تشرین ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، گرووپه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی دیمه‌شق به فڕۆكه‌ی خۆكوژ و تۆپخانه زیاتر له 12 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژێرخان و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌نداوی تشرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، هاوكات له دێر حافر مه‌ده‌نی و بینای پۆسته‌یان بۆردوومان كردووه، كه بووه‌ته هۆی په‌ككه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراك.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه له ڕووی مه‌یدانیشه‌وه، هه‌سه‌ده هه‌وڵێكی دزه‌كردنی هێزه‌كانی دیمه‌شقی له گوندی زوبه‌یده تێكشكاندووه.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا (به‌یره‌قدار) بۆ چواره‌م جار شاری مه‌سكه‌نه و خاڵێكی دیكه‌ی له گونده‌واری ته‌بقه كردوه‌ته ئامانج.
هه‌سه‌ده هۆشداریده‌دات كه ئامانجگرتنی جووتیاران و ژێرخانه‌كان مه‌ترسییه بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و حكوومه‌تی دیمه‌شق به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی فراوانبوونی پێكدادانه‌كان ده‌زانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە