2 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
ههسهده: بهرگری دهكهین و شكۆی نهتهوهییمان دهپارێزین
پهیام
لەگەڵ سەختبوونی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) پەیامی بەپەلە ئاڕاستەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن.
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕایگەیاند: "لەبەردەم دوو بژاردەداین؛ یان ژیانێکی بە شکۆ یان شەهادەتێکی سەربەرزانە." هاوکات فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، داوای لە کوردانی باکووری کوردستان کرد ڕوو لە سنوورەکانی نسێبین و سرووج بکەن. هەروەها داوای لە گەنجانی باشووری کوردستان کرد بۆ پاراستنی شکۆی نەتەوەیی، سنوورەکان ببەزێنن و بەرەو دێرک بچن بۆ بەهانەوەچوونی خوشک و براکانیان.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە، دوێنێ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سهرۆكی كۆتایی سووریا وتووێژیان كرد و دواتر ڕاگهیهنرا كه ڕێكهوتنیان نهكردووه و داواكارییهكانی یهكتریان ڕهتكردوهتهوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە