پێش 3 هەفتە 220 جار خوێنراوەتەوە

بەفر سیتەک سپی پۆش دەکات و تیمەکانی هاتووچۆ لە ئەرکدان بۆ کرانەوەی ڕێگاکان

په‌یام
لە ئێستادا شەپۆلێکی بەفربارینی زۆر ناوچەی سیتەکی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات ڕێژەی بەفربارینەکە زیاد بکات، بەو هۆیەشەوە مەترسی بەستنی ڕێگاکان لە درەنگانێکی شەودا هەیە.
بۆ ڕێگریگرتن لە گرتنی ڕێگاکان، بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و بە هاوکاری تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ و سریەی پێشمەرگەی تونێلی سکرتاریەت، دەستکراوە بە پاککردنەوەی ڕێگاکان و لێدانی کاسیحە. هاوکات تیمەکان لە هەوڵدان بۆ ڕشتنی خوێ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەستنی ڕێگاکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان.
لای خۆشیانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکەن کە زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست ڕێگاکە بەکارنەهێنن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕانیە.. ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی چین و توێژەكان پێكهێنرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیندانیانی سیاسی داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ خوشك و برایەك بە گازی ماڵان گیانیانلەدەستدا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌رگای په‌رله‌مانیان داخستووە تاوەکو هیچ دەسەڵاتێک چاودێرنەبێت بەسەریانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری سووریا واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكیی هەمیشەیی پارتی و یەكێتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری پەكخستووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری دەبێتە پارێزەری ئەو فەرمانبەرەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵكی گەیاند

سەرەتا