20/01/2026 280 جار خوێنراوەتەوە

گردبوونەوە و ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

لەکاتێکدا سوپای سووریا هێزێکی زۆری بۆ هێرشکردنه سەر دوواین ناوچەکانی هەسەدە کۆکردوەتەوە، لایەکانی ڕۆژاوا زەنگی مەترسییان لێداو هەسەدەش بانگەوازی لە گەنجانی پارچەکانی کوردستان کرد.
سوپای سووریا هێزێکی زۆری بۆ هێرشکردنە سەر حەسەکە ئامادە کردووە و خەڵکی ئەو شارەش ئاگرێکی گەورەیان کردووەتەوە و بەدەوری ئاگرەکە شایی دەکەن.
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی تووند دەدات لەبارەی "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و رایدەگەیەنێت، گرووپە چەکدارە تووندڕۆکانی سەر بە حکومەتی راگوزەری سووریا، هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسەر شاری کۆبانێ دروست دەکەن.
هەروەها فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی گەلی کورد کرد و تێیدا بانگەوازی بۆ گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەورووپا راگەیاند، تاوەکو "سنوورەکان تێکبشکێنن"، پەیوەندی بە ریزەکانی بەرگرییەوە بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فڕاكسیۆنی پارتی: بڕیارەكان لەبارەى سزادانی كۆڕەك نایاسایی و ناویژدانیین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كرماشان لەسەر ئاستی ئێران گەیشتە پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک گیانیلەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خانەنشینان: یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو جێبەجێنەكرێت دەڕژێینە سەر شەقام

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر جووتیارە كوردەکەى کەرکووکدا سەپێنرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە 30 هەزار كتێب لە پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی فرۆشراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات لەڕێگەى قەیرانە دروستکراوەکانەوە سزاى هاوڵاتییان دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیپان حەمۆ: ئیسرائیل هەوڵى تێکدانى ڕێککەوتنی کورد و سوریا دەدات

سەرەتا