2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ده‌یان گه‌نج به پاس به‌ره‌و سنووره‌كانی رۆژاوای كوردستان به‌ڕێده‌كه‌ون
په‌یام
لەگەڵ سەختبوونی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) پەیامی بەپەلە ئاڕاستەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و بانگه‌وازه ده‌یان كورد له شاره‌كانی باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی رۆژاوای كوردستان به‌ڕێكه‌ون.
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕایگەیاند: "لەبەردەم دوو بژاردەداین؛ یان ژیانێکی بە شکۆ یان شەهادەتێکی سەربەرزانە." هاوکات فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، داوای لە کوردانی باکووری کوردستان کرد ڕوو لە سنوورەکانی نسێبین و سرووج بکەن. هەروەها داوای لە گەنجانی باشووری کوردستان کرد بۆ پاراستنی شکۆی نەتەوەیی، سنوورەکان ببەزێنن و بەرەو دێرک بچن بۆ بەهانەوەچوونی خوشک و براکانیان.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە، دوێنێ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سه‌رۆكی كۆتایی سووریا وت‌ووێژیان كرد و دواتر ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕێكه‌وتنیان نه‌كردووه و داواكارییه‌كانی یه‌كتریان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە