2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
باراك و فیدان كۆ بوونه‌وه و دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد
په‌یام
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم بەڕاک کۆبوونەوە ودۆخی سووریایان تاوتوێی کرد.
كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان قورس بوون و ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆلی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ماوه به‌رته‌سك بوه‌ته‌وه، بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) پەیامی بەپەلە ئاڕاستەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و بانگه‌وازه ده‌یان كورد له شاره‌كانی باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی رۆژاوای كوردستان به‌ڕێكه‌ون.
هاوكات به‌هۆی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی رۆژاوای كوردستان و ناهه‌مواری دۆخی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كانی كوردستان له سووریا، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەپەلە هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دوورخستنەوەی مەترسی هێرش و پەلامارەکان.
به‌پێی په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ، مه‌ترسیی له‌سه‌ر باشووری كوردستان و ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستانیش هه‌یه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و كار بكه‌ن بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌كاتێكدایه كه دوای نه‌مانی كۆنتڕۆڵی زیندانییه‌كانی داعش له رۆژاوای كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه ده‌یان زیندانی داعش و كه‌سوكاره‌كانیان هه‌ڵاتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە