2 کاتژمێر پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
زەنگی مەترسی لە ڕۆژاوای کوردستان لێدرا
لەکاتێکدا سوپای سووریا هێزێکی زۆری بۆ هێرشکردنه سەر دوواین ناوچەکانی هەسەدە کۆکردوەتەوە، لایەکانی ڕۆژاوا زەنگی مەترسییان لێداو هەسەدەش بانگەوازی لە گەنجانی پارچەکانی کوردستان کرد.
سوپای عەرەبیی سووریا هێزێکی زۆری بۆ هێرشکردنە سەر حەسەکە ئامادە کردووە و خەڵکی ئەو شارەش ئاگرێکی گەورەیان کردووەتەوە و بەدەوری ئاگرەکە شایی دەکەن.
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی تووند دەدات لەبارەی "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و رایدەگەیەنێت، گرووپە چەکدارە تووندڕۆکانی سەر بە حکومەتی راگوزەری سووریا، هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسەر شاری کۆبانێ دروست دەکەن.
هەروەها فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی گەلی کورد کرد و تێیدا بانگەوازی بۆ گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەورووپا راگەیاند، تاوەکو "سنوورەکان تێکبشکێنن"، پەیوەندی بە ریزەکانی بەرگرییەوە بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە