20/01/2026 342 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی سەرماوە له‌ سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، راپه‌ڕین و گه‌رمیان پشووه‌

پەیام

دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە و دوو ڕۆژ پشووی فەرمیی قوتابخانە و زانكۆكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا و ئه‌مڕۆش دهۆك كردی به‌ پشوو.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو سەلامەتی گشتیدا، ڕاوێژیان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و یەكە كارگێڕییەكان كردووە و بڕیاریان داوە ئه‌مڕۆ و سبەی، 20 و 21 ی ئەم مانگە لە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی حكومی و ناحكومی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام ڕادەگیرێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و دواتریش ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بە مەبەستی پارستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمیی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومییە.

لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دۆخی كەشوهەوای هەولێر زۆر ناجێگیر نابێت بۆیە پێویست ناكات لە قوتابخان و ناوەندەكانی هەولێر بكرێتە پشوو.

هەروەها عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، وەزیر دەسەڵاتی داوەتە سەرجەم سەرۆكی زانكۆكان بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوكردنی دۆخی كەشوهەوا بڕیای پێویست بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تیمه‌كه‌ی په‌یام له‌ پێنجوێن ئازاد كران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وشیار محه‌مه‌د، په‌یامنێری په‌یام و كامێرامانه‌كه‌ی له‌ پێنجوێن ده‌ستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات دروشمی مەترسی دەرەكی بۆ شاردنەوەی شكستی ناوخۆ بەكاردەهێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەكە بگێڕێتەوە، عێراق بەنزینی 450 دیناری بۆ دابیندەكات"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شۆفێرانی تەكسی و پاسی سلێمانی داوادەكەن چەند بەنزینخانەیەكیان بۆ دیاریی بکرێت

سەرەتا