2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
لە كۆبانێ چوار منداڵ به سه‌رما گیانیانله‌ده‌ستداوه و دۆخی مرۆیش ڕوو له خراپبوونه
پەیام
مانگی سوری كوردی ڕایگەیاند، له كۆبانێ چوار منداڵ به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هۆشداریشى دا له خراپبوونی دۆخی مرۆیی له شاره‌كه له سایه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه خراوه‌ته سه‌ری.
مانگی سوری كوردی، ئه‌مڕۆ 24ى 1ى 2026، رایگه‌یاند، چوار منداڵ له كۆبانێ به‌هۆی ئه‌و سه‌رما سه‌خته‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دۆخی مرۆیی له شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ڕوو له خراپبوونه.
مانگی سوری كوردی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵانه، ده‌رخه‌ری قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌یه كه دانیشتووانی شاره‌كه به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه و ته‌ندروستی و خۆراكه‌وه، ده‌یچێژن.
هۆشداریشی داوه، به‌رده‌وامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق به‌سه‌ر شاره‌كه‌یاندا سه‌پاندووه، ره‌نگه ببێته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تا به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و مرۆییه‌كان، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی مرۆیی نزیكی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە