3 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
فەرمانبەرانی زانكۆی كەركووك دژی ڕاگرتنی دەرماڵەى زانكۆییان مانگرتنیان ڕاگەیاند
پەیام
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەران و كارمەندانی زانكۆی كەركووك بۆ داواكردنی مافەكانیان گربوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و تێیدا مانگرتنیان ڕاگەیاند و جەختیان لەوە كردەوە، كە لە مانگرتنەكەیان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی كە دەرماڵەی خزمەتی زانكۆییان بۆ دەگەڕێتەوە كە بە بڕیارێك ڕاگیراوە.
فەرمانبەرانی زانكۆی كەركووك دەڵێن بڕیاری ڕاگرتنی دەرماڵەكانیان دەیانكاتەوە بە كارمەندێكی سادە و مووچەكەیان لە كەمیدا دەهێڵێتەوە و بڕیارەكەیان بە دژی فەرمانبەران ناوزەندكرد.
ئەوان دەڵێن كە مافی ئەكادیمییەكان هێڵى سوورن، و دەڵێن سەریان لە بڕیارەكە سووڕماوە كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەكراوە و كاریگەری گەورەی كردووەتە سەر ژیانی فەرمانبەران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە