2 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
لەم هەفتەیەدا دەروازەی ڕەفەح بەشێوەى مەرجدار دەكرێتەوە
پەیام
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە بە كردنەوەی دەروازەی ڕەفەح لە كەرتی غەززە و كردنەوەی ئەو دەروازەیەش مەرجدارە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی، لەم هەفتەیەدا دەروازەی ڕەفەح بە كردەیی واڵا دەكرێت و بە تەواوی لە ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای زایۆنیدا دەبێت.
بەپێی بڕیارەكەی قەوارەی زایۆنی، دەروازەكە تەنها بۆ تێپەڕبوونی خەڵك كرایەوە و رێگا بە هاتووچۆی بارهەڵگر و كاری بازرگانی نادرێت، هەروەها بە تەواوەتیش لە ژێر چاودێری ئیسرائیلدا دەبێت.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی زایۆنی، راشیگەیاندووە، كردنەوەی دەروازەكە لە كاتێكدایە كە ئەم هەفتەیە نیكۆلای میلادینیۆڤ، نێردەی باڵای ئەنجوومەنی ئاشتیی، سەردانی قەوارەی زایۆنی دەكات و كردنەوەی دەروازەی ڕەفەح لەگەڵ بەرپرسانی قەوارەی زایۆنی تاوتوێ دەكات.
نەتەنیاهوو لەسەر كردنەوەی دەروازەكە رایگەیاندووە، پێویستە رووفاتی كۆتا دیلی ئیسرائیلی كە رانی گویلی ـیە و پلەی رەقیب بووە لە سوپای ئیسرائیل بگەڕێنرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە